رەفعەت عەبدوڵا: 31ی مانگی داهاتوو یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت
به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە رۆژی 31ی کانوونی دووەمی داهاتوو یەکێتی کۆنگرە ببەستێت.
رەعفەت عەبدوڵا، بە دەنگی ئەمریکای وتووە: "مه‌کته‌بی سیاسی یەکێتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و وا بڕیاره ده‌سته‌یه‌کی 10 که‌سی پێکبهێنرێت که بۆ ماوه‌ی سێ مانگ یه‌کێتی به‌ڕێوه‌ببات تا رۆژی کۆنگره‌ی یه‌کێتی که بڕیاره له 31ی کانوونی دووه‌می 2018، کۆنگره ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو 10 کەسە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە هەڵدەبژێردرێن، بەڵام خۆی تیادا نییە، چونکە ئەو یەکێک بووە لەوانەی پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی کردووە.
هەروەها وتیشی: "پۆستی سکرتێری گشتی تەنیا بۆ مام جەلال، دەمێنێتەوە و ره‌نگه له کۆنگره‌ش به‌و شێوه‌یه بڕیاری مانه‌وه‌ی بده‌ین، پۆسته‌کانی خوار ئه‌وه هەڵدەبژێرین".ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی وتی: "کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوەندە گەورەن دەترسین بە کۆنگرەیەک چارەسەر نەبن".