پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ناوچە سنوورییەکانی باکووری پارێزگای هەولێری عێراقیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سەداوسیما؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا رۆژی دووشەممە پێگەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) یان لەناوچەی سیدکان لەباکووری پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.
ئەو پەلامارانە هەروەها ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر لەباکووری عێراقیش دەگرێتەوە.
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە نزیک بە کاژێرێکی خایاند و دەگوترێ، بەهۆی ئەو پەلامارانە١٧ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کوژران.
لەکاتی دەسپێکرانی شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لەساڵی١٩٨٤وە تائێستا زیاتر لەچل هەزار کەس کە زۆربەیان کوردن، کوژراون.
ئاگربڕی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ژوولای٢٠١٥ پاش قووڵ بوونەوەی ناکۆکیی نێوان دوولایەن هەڵوەشێندرا.