پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i318129-پەیوەندیی_تەلەیفونیی_سەرۆک_وەزیرانی_ئینگلیز_لەگەڵ_نێچیرڤان_بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەریتانیاو هەرێمی کوردستانی عێراق بەتەلەیفون قسەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2017 13:46 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەریتانیاو هەرێمی کوردستانی عێراق بەتەلەیفون قسەیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ترێزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەبارەی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم قسەی کرد.

بەپێی ڕاپۆری بڵاوکراوە لەسەر ماڵپەڕی کەناڵی ڕووداو، ترێزا مای هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا خوازیاری چاکسازی لە بواری سیاسی، ئابووری وئاسایشی بوو بۆ بەهێزکرانی دhم و دەزگەکانی هەرێمی کوردستان.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بێ گرینگیدان بە نەیارەتییە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان و تەنیا بەهۆی پێداگریی خۆی، گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراقی بەڕێوە برد.