"نێچیروان بارزانی "خوازیاری بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق بوو
سەرۆکی حکومه تی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەرلەمان ولیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی هه ریم داوای کرد بواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەتا سێ مانگی داهاتوو دابین بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆدوشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحه ده س " نیچیروان بارزانی " لە لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان داوای کرد بەرپرسایەتی گرتنی هەموو تەگبیری پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ. سەرۆکیحکومه تی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: دوای کۆبوونەوە چڕوپڕەکان لەگەڵ زۆرێنەی لایەنەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ولێکدانەوەی دۆخی ئێستاکە بەم ئاکامە گەیشتین کە دەبێ بگەڕینەوەبو بیروڕای خەڵک. دوای هەڵوەشانی کۆپرسیی جیا بوونەوە له عێراق لە لایەن دادگەی فیدراڵی عێراق ووازلەکار هێنانی مەسعود بارزانی لەپلەی سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە، نیچیروان بارزانی بەرپرسایەتی کاروباری کوردستانی عێراقی گرتووەتە ئەستۆ.