شەرت ومەرجی وەزیری دەرەوەی ئالمانیا بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی بەغدا -هەولێر
هەواڵدەری ڕوێترز لە بەرلینەوە ڕاپۆرتی دا: زیگمار گابریل وەزیری کاروباری دەرەوەی ئالمانیا ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند کە درێژەی پشتیوانی وڵاتەکەی لە عێراق وهەرێمی کوردستان، بەستراوەتەوە بە هەوڵەکانی ئاشتی خوازانەی دوولایەنە بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی نێوان دوو لایەن.
گابریل دوای دیدار لەگەڵ نیچیروان بارزانی سەرۆکی حکومه تی هەرێمی کوردستان، لە بەرلین بە هەواڵنێرانی وت: پشتیوانی ئێمە لەعێراق وەکوو وڵاتێکی هاوپەیمان لەبەر چاو دەگیردرێت. وتیشی: ئێمە خوازیاری درێژەی یارمەتی گەیاندنین، بەڵام شەرت ومەرجی ئێمە ئەمەیە کە عێراق ناکۆکیەکانی ناوخۆیی بە چەشنێکی ئاشتی خوازانە ودێموکراتیک چارەسەر بکاتوئێمە ڕیگایەک بۆ دەرباز بوون لەدۆخی ئاڵوزی ئێستاکە بدوزینەوە. گابریل وتیشی: ئاڵمان بە هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی بەڕێوەبردنی کۆپرسیی بیست وپێنجەمی سپتەمبەروشداری دابوو. ناوبراو هەروەها وتی: بەرلین ، دەوڵەتی بەغدا بوکاردانەوە بە پێشنیارە بەدەستە وە دراوەکان لەهەڕێمی کوردستان بۆ وتووێژ، هان دەدات. بارزانیش لە ئاڵمان داوای کرد دەوری بەهێز تر بۆ یەکیەتی نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق وهەرێمی کوردستان بگیڕێت وهەروەها لە بەرلین بە هۆی پشتیوانی لە خەباتکاریەکانی هەرێمی کوردستان لەدژی داعش و وڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە ، ڕێزی گرت.