درێژەی خۆپێشاندانی جەماوەر لەدژ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i319093-درێژەی_خۆپێشاندانی_جەماوەر_لەدژ_حکومەتی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
مامۆستایانی تووڕە و شارومەندان لە دووهەم ڕۆژی بەدوای یەک لەدژ سیاسەتەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق خۆپێشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2017 13:09 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپێشاندانی جەماوەر لەدژ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق

مامۆستایانی تووڕە و شارومەندان لە دووهەم ڕۆژی بەدوای یەک لەدژ سیاسەتەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، لەسای ڕێوشوێنی ئاسایشیی لەناوەڕاستی شاری کۆیە لەپارێزگای هەولێر، ژمارێکی زۆر لە مامۆستایان و شارومەندان ئەمڕۆ سێ شەممە لە دووهەم رۆژی بەدوای یەکدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆسییەکانی گەندەڵی و نەدرانی مووچەی فەرمانبەران، جارێکی دیکە جەختیان کرد لەسەر هەڵوەشانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دەیان مامۆستای تووڕەو شارومەندی ناڕازی بەگردبوونەوە لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەو بارهێنان لە ناوەڕاستی شاری کۆیە وێڕای بەدەستەوە گرتنی لافیتەو پارچە نووسراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیان تۆمەتبار کرد بە گەندەڵی وبەتاڵان بردنی سامانی خەڵک.

خۆپێشاندەران وناڕازییان هەروەها داوایان لە هێزی پێشمەرگەو هێزە ئاسایشییەکانی هەرێم کرد بێنە نێو ریزی ناڕازییان.

لەهەمان کاتدا، هەزاران کەس لە مامۆستایان، فەرمانبەران و چالاکوانان لە سلێمانی رۆژی ڕابردوو(دووشەممە) لە خۆپێشاندانێکدا، بەدانی دروشم لەدژ دۆخی شێوا,ی ئابووریی هەرێمی کوردستانی عێراق، خوازیاری لەکارکشانەوەی حکومەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وازهێنانی بەرپرسانی خۆجێی لەدەسەڵات بوون.

لەژمارێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق  ناڕازیان هەڵیانکوتایە سەر بنکەی چەند حربێکی کوردی و ئاگریان دان .

سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق، ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو و پاشان ئەنجامەکەی لەلایەن دادگەی فدراڵی عێراق بەتاڵ ڕاگەیێندرا.