وشداریی بەرپرسی کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر بۆ ئێرانیانی دانیشتووی هەرێم
بەرپرسی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا داوای لە ئێرانیانی دانیشتووی هەرێم کرد لەنزیکبوونەوە لە شوێنەکانی بەڕێوە چوونی خۆپێشاندان و گردبوونەوەکان لە هەرێمی کوردستان خۆببوێرن.
بەرپرسی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا بەسەرنجدان بە بەڕێوەچونی خۆپێشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزامەندانە لەڕۆژانی ڕابردوو لەهەندێ شاری هەرێمی کوردستانی عێراق، داوای لە ئێرانیان دانیشتووی ئەو هەرێمە کرد خۆببوێرن لە نزیک بوونەوە لە شوێنەکانی بەڕێوە چوونی خۆپێشاندان و گردبوونەوەکان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ لەڕاگەیێندراوی بەرپرسی کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێردا هاتووە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزامەندانە لەڕۆژانی ڕابردوودا لە هەندێ شاری هەرێمی کوردستانی عێراق، بەم چەشنە هاووڵاتیانی خۆشەویستی دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەسپێرین، بە پاراستنی هۆشیاری و گرینگیدان بە ئاگاداریی کردنە پێویستەکان، لەنزیکبوونەوە لە شوێنەکانی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و گردبوونەوەکان بەجیددی خۆببوێرن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، کوردستانی عێراق لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی خۆپێشاندانی جەماوەری بووەو خەڵک خوازیاری درانی مووچە، ئامادەکردنی ئیمکانات و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە کوردستان بوون.