بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
نارەزایەتییەکانی ڕۆژی سێ شەممە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سێ کوژراو و پتر لە ٨٠ برینداری لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سومەرییە نیوز، ناڕازییان لە حاند ڕەوشی نالەباری ئابووری و بژیوی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەلاماریان کردە سەر بنکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و وێنەی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ئەم پارتەیان ئاگر دا.
کەسانی ناڕازی هەر وەها فەرمانداری " کۆیە" فەرمانگەی کارەبا و باڵاخانەی دادگۆستەری هەرێمی کوردستانیان لە ستانی سلێمانی ئاگر داوە . شارە جۆر بە جۆرەکانی هەریمی کوردستانی عێراق، لە درێژەی دوو رۆژی ڕابردوو شانۆی ناڕەزایەتی دەربرینی بەربڵاوی جەماوەری بوو لە حاند بەڕێوە بەرایەتی خراپ، گەندەڵی و نەبوونی ڕاژەکاری گشتی و هەر وەها دواکەوتنی چەند مانگەی دانیی مووچەو حەقدەستیان .
هاوکات ، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، سەبارەت بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکان لە سلێمانی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە .
خۆپیشاندان لە هەریمی کوردستانی عێراق بووەتە هۆ تا نیچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی وکردستانی عێراق درێژە بە سەفەرەکەی بۆ ئەڵمانیا و ئەوروپا نەدات و بگەڕێتەوە بۆ هەولێر .
هەر لەم حالە دا ، " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ەبرپرسانی هەرێمی کوردستان داوای کرد ڕێزبگرن لە خۆپیشاندانیی ئاشتیانە لەم ناوچەیە دا .
هەواڵدەری ئەلغەد پریسی عێراق رۆژی سی شەممە بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایسی رایگەیاند: حەیدەر عەبادی فەرمانی ئامادەباشی داوە بە یەکەی پۆلیسی فێدراڵی عێراق تا لە کاتی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی شارومەندە عێراقییەکان، بەڕێبکرێن بۆ ستانە باکوورییەکان .
هەزاران کەس لە مامۆستایان، کارمەندان و چالاکڤانان لە سلێمانییە رۆژی دووشەممە لە خۆپیشاندانێک ، بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک دژی ڕەوشی نالەباری ئابووری هەرێمی کوردستانی عێراق، خوازیاری لە کار کشانەوەی دەوڵەتی خۆجێی، خەبات دژی گەندەڵی و کشانەوەی کاربەدەستانی خۆجێی لە دەستەڵات بوون.
ئەم خۆپێشاندانە ڕۆژیک دوای ناڕەزایەتی دەربرینی خەڵکی شاری چەمچەماڵ سەر بە ستانی سلێمانی دەستیپێکرد کە بوو بە هۆی داخرانی جاددەی سەرەکی کەرکووک بۆ سلێمانی .