چوونە سەری هەژماری هێزی چەکداری تورکیا لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320765-چوونە_سەری_هەژماری_هێزی_چەکداری_تورکیا_لە_هەرێمی_کوردستان
یەکێ لە کاربەدەستانی ناوچە سەر سنووریەکانی هەرێمی کوردستانی عێراو ڕایگەیاند کە لەشکەر کێشی تورکیا بۆ سەر ناوچە باکوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە کەرەستە و ئامێرەکانی سەربازی قوورس درێژەی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2017 14:53 Asia/Tehran
  • چوونە سەری هەژماری  هێزی چەکداری تورکیا لە هەرێمی کوردستان

یەکێ لە کاربەدەستانی ناوچە سەر سنووریەکانی هەرێمی کوردستانی عێراو ڕایگەیاند کە لەشکەر کێشی تورکیا بۆ سەر ناوچە باکوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە کەرەستە و ئامێرەکانی سەربازی قوورس درێژەی هەیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، ئیحسان عەبدولقادر بەڕێوە بەرایەتی ناوچەی سەیدەکان هەڵکەوتوو لە باکووری هەرێمی کوردستانی عێراق و هاوسنووری تورکیا لە وتوویژی لەگەڵ ماڵپەری دەنگ وباسی سی ئین ئین ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا خەریکی ئامادە کردنیی کارو باری پێشەکی لەشکەر کێشی و ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاو لە خاکی هەرێمی کوردستانە و هەر بۆیە هێزە سەربازییەکان و کەرەستە وچەکی قوورس بە کوپتێرە سەربازییەکان دەباتە نێو خاکی هەرێم و لە ڕێکەوتی ١٨ دیسەمبەر یش دەستی داوەتە ڕۆنانی پرد و جاددەی سەربازی و پێشەکییەکانی کارو باری  لۆجێستیکی و تانک و زڕێپۆشەکانی خۆی ڕاگواستووە بۆ ناوەوەی خاکی هەرێم .

 ئیحسان عەبدولقادر،  بەڕێوە بەرایەتی ناوچەی سەیدەکان لە باکووری هەرێمی کوردستانی عیراق وتیشی:  کە هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە چیای کەتکین، شەنشان،کانی ڕەش، چیارەش و ژمارێکی دیکە لە ناوچەکان لە قووڵایی شەش کیلومەتری خاکی هەرێم دان و لە گلیئاری، خواکورک گرووپە کانی سەربازی تورکیا سەقامگیر بوونە و بە بیانووی ئامادەبوونی  هیزەکانی پەکەکە ، بۆ خۆیان پیگە و ناوەندەی پشکنین  چێکردووە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا یش بە شێوەی بەردەوام لە ئاسمانی ناوچەکە دان وناوچە سنوورییەکانی هەرێم بۆمباران دەکەن .

 بە وتەی ئەم کاربەدەستەی هەرێمی کوردستان، لەم ناوچە گەلە لە درێژەی ڕۆژانی ڕابردوو تێکهەڵچوون گەلێک لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سەربازییەکانی تورکیا ڕوویان داوە بەڵام زانیاری وردانە لە ڕادەی زەرەر و زیانی ئەم تێکهەڵچوونانە لە بەر دەست دانییە . ئەو بە ئاماژە بە چۆڵ کردنی ناوچەکە لە دانیشتووانی وتی کە ئامادە بوونی سەربازییەکانی تورکیا و چالاکی ئەوان بە ئاگاداری  کاربەدەستانی هاوپێوەند لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق گەییشت.