داخوازیی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدا
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشتی ھەرێمی کوردستانی عێراق داوای لە بەغدا کرد ھەتا ئاوڕ لە داخوازییەکانی ھەولێر بداتەوە بۆ دانوستانی ھاوپەیوەند بە چارەسەریی کێشەکان
بە پێی ڕاپۆرتی ئەفکارنیوز، مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشتی ھەرێمی کوردستانی عێراق داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد ئاوڕ لە کەیسی دانومستان لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق بداتەوە.
ناوبراو دەوڵەتی ناوەندیی عێراقی بە بەرپرسی ڕەوشتی ئێستای ھەرێمی کوردستان زانی و داوای لە پارتەکوردسسەکان کرد کە لە ئاراستەی چارەسەریی ناکۆکییە نێوخۆییەکان و پشتیوانی کردن لە بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەنگاو ھەڵگرێت.
مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشتی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرتاسەریی بە باشترین ڕێگاچارە زانی بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق.
ناوبراو داوای لە بەغدا کرد کە واز لە ھەڕەشەوگوڕەشەو بەڵێن دان و سزادانی بەکۆمەڵ بھێنێ و ئاوڕ لە داخوازییە بەردەوامەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بداتەوە بۆ وتووێژو چارەسەرکردنی تەواوی گرفت و تەنگژەکان لە ڕێگای دانوستانەوە بە دوور لە ھەرچەشنە شەڕو ڕقەبەرایەتییەک.