بڕیارەکانی بەغدا بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیران لە گەڵ هەرێمی کوردستان
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئێراق باسی چەند بڕیارێکی کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیران لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی گرووپی نێونەتەوەیی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیوم ، ئیحسان ئەلشمری ، یاریدەری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: چەند بڕیارێک دراوە بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و هەرێمی کوردستان . ناوبراو ڕۆژی دووشەمە لە پەیجی خۆیدا لە فەیسبووک نووسی کە ئەو بڕیارگەلە بریتین لە ڕادەست کردنەوەی سنوورە نێونەتەوەییەکان لە گەڵ تورکیا و ئێران بە دەوڵەتی ناوەندی ، پێکهاتنی لێژنەیەکی باڵا بۆ ڕێکخستنی چالاکی بوارگە زەوینیەکان ، گومرگەکان و فڕگەکان . ئەلشمری وتیشی: کۆپرسیی هەرێمی کوردستان پەیوەست بووە بە ڕابردووەوە . کۆ پرسی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرەڕای گوشارەکانی بەغداو هەڕەشەکانی تورکیا و ئێران و وشداریە نێونەتەوەییەکان ڕۆژی دووشەمە سێی ڕەزبەر بەڕێوە چوو . دوابە دوای ئەو کوپرسیە دەوڵەتی ئێراق و بڕێک لە وڵاتان ھێندێک بڕیاریان دا دژی هەرێمی کوردستانی ئێراق .