هەفتەی داهاتوو وتووێژەکانی بەغدا و هەولێر دەس پێ دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320983-هەفتەی_داهاتوو_وتووێژەکانی_بەغدا_و_هەولێر_دەس_پێ_دەکرێت
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق ڕایگەیاند بە دوای هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئێراق دەوڵەتی ناوەندی بەم زووانە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە ئەدات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2018 09:20 Asia/Tehran
  • هەفتەی  داهاتوو وتووێژەکانی  بەغدا  و هەولێر دەس پێ دەکرێت

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق ڕایگەیاند بە دوای هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئێراق دەوڵەتی ناوەندی بەم زووانە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە ئەدات .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی کورد پرێس،عەبدۆڵڵا عەلی ئابادی " ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق وتی : هەفتەی داهاتووش وتووێژەکانی هەولێرو بەغدا  لە ئاستێکی  باڵا دا دەس پێ دەکرێت . عەبدۆڵڵا عەلی ئابادی  وتیشی: فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری  ئێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو  هەوڵەکانی خۆی بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی بەغدا و هەولێر پەرە پێی داوە و لەوبوارەدا وتووێژگەلێکی چڕوپڕی لەگەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی  ئێراق ئەنجام داوە. بەرلەوەش  بنکەی عەرەبی جەدید بە گێڕانەوە  لە سەرچاوە  ئاگادارەکان لە دەوڵەتی ئێراق  ڕایگەیاند: بەغدا بۆ دەسپێکی  وتوێوژی  سیاسی  لە گەڵ هەولێر  مەرجی  دیاری کردووە .  هەڵوەشانەوەی بە تەواوی  ئاکامی کۆپرسی  جیا بوونەوەی   هەرێمی کوردستانی  ئێراق ، ڕادەست کردنی هەموو بوارگە سنووریەکان و فڕگەکانی  ئەو ناوچە  بە دەوڵەتی ناوەندی  و   دانی  ماڵیات  و داهاتە نەوتیەکان  بە بەغدا  لە مەرجە  دیاریکراوەکانی دەوڵەتی ناوەندیی  ئێراق بۆ دەسپێکی  وتووێژ  لە گەڵ هەولێرە . دەوڵەتی  ئێراق  هەروەها  ڕایگەیاندووە  کە هەموو  ئەو کەسانەی  وا لە لایەن دەزگەی دادی ئێراقەوە لە ناوچەی کوردستانی ئێراق  دوادا چونیان   بۆ کراوە   دەبێ  ڕادەستی   دەوڵەتی ناوەندی  بکرێن  و هێزەکانی  پێشمەرگەش  بچنە  ڕیزی داڕشتی  هێزە چەکدارەکانی  ئێراقەوە .