کۆبوونەوەی شاندی هاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵ لەگەڵ عەبادی کۆتاییهات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i321293-کۆبوونەوەی_شاندی_هاوپەیمانی_و_گۆڕان_و_کۆمەڵ_لەگەڵ_عەبادی_کۆتاییهات
کۆبوونەوەی شاندی هاوپەیمانیی دیموکراسی دادپەوەری و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییهات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2018 14:09 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی شاندی هاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵ لەگەڵ عەبادی کۆتاییهات

کۆبوونەوەی شاندی هاوپەیمانیی دیموکراسی دادپەوەری و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییهات.

ئێوارەی دوێنێ شاندی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی گەیشتنە شاری بەغدا و نیوەڕۆی ئەمڕۆش لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران عێراقدا کۆبووەوە.حەسەن جیهاد، ئەندامی شاندی هاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵ  راگەیاند، "لەکۆبوونەوەماندا لەگەڵ حەیدەر عەبادی باسی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانمان کردو عەبادی گوێی لەداواکارییەکانمان گرت".ئاماژەی بەوەشکرد، "حەیدەر عەبادی پێی راگەیاندین ئەوان جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراقدا ناکەن".حەسەن جیهاد ئەوەشی وت، بڕیارە راگەیەندراوێک لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی بڵاوبکەنەوە.شاندەکە پێکھاتوون لە خانم رەحیم و حەسەن جیھاد لە ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، شۆڕش حاجی و رەئوف عوسمان لە بزوتنەوەی گۆڕان، محەمەد حەکیم و ئەحمەد حاجی رەشید لە کۆمەڵی ئیسلامی.