پێداگری پارتە کانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر داخستنی دۆسیەی ڕیفراندۆم
شاندی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوابەدوای چاوپێکەوتن لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و نووری مالیکی جێگری سەرۆکی ئێراق لە بەغدا لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی خاکی ئێراق و داخرانی دۆسیەی ڕیفراندۆم، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێراقی، عەبدوڵڵا زەیدی بەرپرسی دۆسیەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هاوپەیمانی شیعەکان بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی : شاندی پێکهاتوو لە نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق و هاوپەیمانی دیمۆکراسی و داد بە سەرۆکایەتی دوکتور بەرهەم ساڵح ، داوای کرانەوەی وەرزێکی نوێ لە پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بوون .
ناوبراو وتیشی : شاندەکە لەسەر سەروەری دەوڵەتی فیدراڵی ئێراق بەسەر ئەم وڵاتە پێداگری کرد و خوازیاری داخرانی دۆسیەی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بوو .
شاندی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە درێژەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەت ڕۆژی هەینی لە بەغدا لەگەڵ نووری مالیکی جێگری سەرۆکی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد .
بە پێی راپۆرتگەلی بڵاو کراوە لەم چاوپێکەوتنەدا نووری مالیکی پێداگری کرد کە گەلی کوردستانی ئێراق نابێ ببنە قوربانی هەڵەی سیاسی هەندێ کەس لە ناوچە دا .
شاندی کوردی لەم دیدارەدا هەروەها داوای چارەسەرکرانی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەرەی پێوەندی و هاوکاری نێوان دوولایەنیان کرد .
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستانی ئێراق پارتە دەسەڵاتدارەکانیان بە گرتنەبەری سیاسەتی هەڵە لە ناوچە تۆمەتبار کرد و داوای دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ بەغدا بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش لە پێناو ئێراقێکی یەکپارچەو یەکگرتوویان کرد .