دانیشتنی پارتە کوردەکان لە کەرکووک بە ئامادە نەبوونی پارتی بارزانی
پارتە سیاسیە کوردەکان جگە لە پارتی دیموکراتیکی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک بە مەبەستی لێکدانەوەی ئیمکانی پێکهێنانی پێڕستێک بۆ بەشداری لە کێبەرکێیەکان و چەن دۆسیەی دیکە دانیشتنیان بەڕێوە برد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس پارتە سیاسیەکانی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەمە بە بێ ئامادە بوونی پارتی دیموکراتیکی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لە نووسینگەی سیاسی پارتی یەکێتیی لە پارێزگای کەرکووک دانیشتنێکیان بەڕێوە برد . ئەوە دووهەمین دانیشتنی ئەو پارتانە دوای ئوپراسیونی دەوڵەتی ئێراق لە کەرکووک بۆ دامەزراندنی سەقام و ئاسایش لەو پارێزگایەیە . بە پێی نووسینی بەغدا ئەلیوم ، لەو دانیشتنەدا پرسی هەڵبژاردنی بەربژێر بۆ پارێزگاریی کەرکووک؛ چالاکی پارێزگاریی ؛ دوسیەی هەڵبژاردنەکان و ئیمکانی پێکهێنانی پێڕستێکی هاوبەش بۆ بەشداری لەو دانیشتنە لێکدرایەوە .