١٢ داعشی لە شاری کەرکوکی عێراق دا قۆڵبەست کراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i321701-١٢_داعشی_لە_شاری_کەرکوکی_عێراق_دا_قۆڵبەست_کراون
سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ستانی کەرکووک باسی لە قۆڵبەست کرانیی ١٢ ئەندامی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لەم شارە دا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • ١٢ داعشی لە شاری کەرکوکی عێراق دا قۆڵبەست کراون

سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ستانی کەرکووک باسی لە قۆڵبەست کرانیی ١٢ ئەندامی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لەم شارە دا کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ،  ئەم سەرچاوەیە  رۆژی یەکشەممە  بە هەواڵدەری ئەلغەد پرێسی عێراق وتی: هیزە ئاسایسییەکان لە چوارەمین ڕۆژی  ئۆپەراسیۆنیی پاکتاو کردنیی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی ستانی سەلاحەدین ئەم کەسانەیان کە لەم شارە دا خۆیان شاردبۆوە ، دۆزییەوە و قۆڵبەستیان کردوون .

 ئەو وتی: ئەم کەسانە وەکوو دەست وپێوەندەکانی نەهێنی داعش لەم شارە دا سەقامگیر بوون .

شایانی باسە: هیزەکانی حەشدی شەعبی و یەکەکانی سوپای عێراق ڕۆژی ڕابردوو و لە سێهەمین ڕۆژی ئەم ئۆپەراسیۆنە ، چەند تونێلی ژێر زەمینی و  ترۆمبیلیکی هەڵگری چەک وتەقەمەنی یان لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک دا دۆزییەوە و دەستیان بەسەر داگرت.

 سەرەڕای ڕاگەیاندرانی کۆتایی سەربازی داعش لە عێراق، بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەیان ناوچە لە خاکی ئەم وڵاتە هەر ئێستا بوونەتە حەشارگەی داعشییە هەڵاتووەکان و هێشتا پاکتاو نەکراونەوەتەوە . دوا بە دوی دووپات بوونەوەی ڕووداوە جۆر بە جۆرە ترۆریستییەکان دژی شارومەندان و هێزە دەوڵەتییەکان لە ستانی کەرکووک لە دریژەی حەوتەکانی ئەمدواییە، چاویاران نیگەرانیی تووندتر بوونەوەی ناپاوەجێی ئاسایشی و تاوسەندنەوەی نائەمنیی لەم ناوچەیە دان.