لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، هەزار کۆمپانیا کارەکانیان راگرتووەو دوو هێندەش کوردستانیان جێهشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i321765-لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_هەزار_کۆمپانیا_کارەکانیان_راگرتووەو_دوو_هێندەش_کوردستانیان_جێهشتووە
پسپۆڕێکی بواری ئابوری رایگەیاند " زیاتر لە هەزار کۆمپانیا لەهەرێمی کوردستان کارەکانیان راگرتووە و دوو هەزار کۆمپانیاش چوونەتە دەرەوەی هەرێم، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ریژەی بێکاری و هەژاری بۆ 15% بەرزبوەتەوە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2018 08:03 Asia/Tehran
  • لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، هەزار کۆمپانیا کارەکانیان راگرتووەو دوو هێندەش کوردستانیان جێهشتووە

پسپۆڕێکی بواری ئابوری رایگەیاند " زیاتر لە هەزار کۆمپانیا لەهەرێمی کوردستان کارەکانیان راگرتووە و دوو هەزار کۆمپانیاش چوونەتە دەرەوەی هەرێم، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ریژەی بێکاری و هەژاری بۆ 15% بەرزبوەتەوە".

حوسامەدین بەرزنجی، بەرپرسی رێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری لە لێدوانێکی رژنامەوانیدا رایگەیاند " قەیرانە داراییەکان بەم ئیدارەیەی ئێستای حکومەتی هەرێم چارەسەر ناکرێت".

لە درێژەی لێدوانەکەی، بەرپرسی رێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری وتی "حکومەت تا 16ی ئۆکتۆبەر گوێی لە هیچ کەسێک نەدەگرت تا هەرێم رووبەڕووی قەیران و قەرزی زیاتر نەبووە و نەوتەکەی لەدەستنەچوو".

ئاشکراشی دەکات نزیکەی هەزار کۆمپانیا کارەکانیان وەستاوە و دوو هەزار کۆمپانیاش چوونەتە دەرەوەی هەرێم، بەوهۆیەوە هەژاری و بێکاری بۆ 15% زیادی کردووە، ئەمانەش ژمارەیەکی مەترسیدارن".

ئەو پێیوایە چارەسەری بەپەلە و خێرا " رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا".