نێچیرڤان بارزانی چاوی کەوت بە ڕێکس تیلەرسۆن
کانونی دوھەم 25, 2018 13:44 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەی داڤووس لە گەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپڕێس، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی دانیشتنە ئابوورییەکەی داڤووس لە گەڵ ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دیدارو وتووێژی کرد. لەو دیدارەدا ڕەوشتی هەرێمی کوردستانی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و ئاڵ و گۆڕە ناوچەییەکان لێک درایەوە.
بارزانی لە پەراوێزی دانیشتنە ئابوورییەکەی داڤووس چاویشی کەوت بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شا عەبدوڵڵای پاشای ئەردەن، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، جێگری سەرۆک وەزیرانی سویید، جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و چەند کەس لە کەسایەتییە سیاسییەکانی بەشداری دانیشتنەکەی داڤووس و وتووێژی لەگەڵ دا کردن.