پەرلەمانتاری عێراقی: داخرانی سنوورەکانی سووریا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی تورکیایە
نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی عێراق وتی: داخرانی دەروازەی سنووریی پیشخاپور هەڵکەوتوو لەنێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، پێش دەگرێ بە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچانە لەبارودۆخی پەلامارکردنی تورکیا بۆسەر عەفرین و ئەو کردەیە، لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئانکاڕادا ئەنجام دەگرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ئەمین بەکر پاش دانیشتنێک لەگەڵ تاقمی داکۆکی لە عەفرین لەهەرێم کە لە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی بەڕێوە چوو، لە دیمانەیەک لەگەڵ ماڵپەڕی خەنداندا، وتی کە فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆک وهاوهەڵوێستن لەسەر ئیدانەکردنی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین و هەوڵ دەدەن ئەو پەلامارە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەفەرمی شەرمەزار بکرێ.
ئەو پەرلەمانتارە کوردەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە داخرانی بازگەی سنووریی پیشخاپور لەنێوان هەرێمی کوردستانی عێراق وناوچە کورنشینەکانی سووریا وتی کە کرانەوەی ئەو بوارگە سنوورییە ئەرکی هەرێمە، چونکە داخرانی پاساهەڵنەگرەو لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی تورکیا دایەو بەوێنەی بایکۆتی ڕاستەوخۆی گەلی کوردی سووریا دێتە ئەژمار و پێش دەگرێ بەناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچانە.
بازگەی سنووریی پیشخاپور(سیمالکا) لەدەست هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی دایە.