هیواداری دەربڕین لە بارەی وتووێژە ئەرینیەکانی بەغداو هەولێر لە بواری نەوت دا
دەبیری ئیدارەی خۆجیی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بارەی وتووێژەکانی داهاتوو وئەرینی دەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا لەبواری نەوت هێواداری دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " ئامانج ڕەحیم" دەبیری ئیدارەی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عێراق شەوی هەینی بە پیداگری لەسەر وتووێژە ئەرینیەکانی هەولێرو بەغدا لەبارەی چارەسەرکرانی مەسەلەی نەوتی ئەم هەرێمە ، ئیتلاعاتی نوێ لەم وتووێژانە لە بەردەستی میدیاکان دابنێت. ئامانج ڕەحیم بە ئاماژەدان بە پێشکەوتن بەرچاو لە بواری دۆسیەی نەوتی هەولێرلەگەڵ بەغدا کەهاوپێوەندە بە مەسەلەی بودجەو مافی کارمەندانی هەرێمی کوردستانەوە وتی: دوابەدوای کۆبوونەوەی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ونێچیروان بارزانی لێژنەیەکی هاوبەشیان بۆ لێکدانەوەی هەموو وردیاتی هاوپێوەند بە دۆسیەی نەوتیی کوردستانی عێراق پێک هێناو یەکەمین کۆبوونەوەی ئەرینی ئەم لێژنەیە بۆ شەفاف سازی وردیاتی هاوپێوەند بە دۆسیەی نەوت بەڕیوە چوو.پێشتریش حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بیست وپێنجەمی ژانێڤەرلە ڕەزامەنی وڕیککەوتنی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە تەحویل دانی نەوتی بەرهەم هاتوو لەم ناوچەیە بەدەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا هەواڵی دا.شاندێک لە هەریمی کوردستانی ئێراق لە ماوەی حەوتەی داهاتوودا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقیبەمەبەستی وتووێژ لە بارەی ناکۆکیەکانی نەوتی ، سەفەردەکات بۆ بەغدای پێتەختی عێراق.دەوڵەتی عێراق بۆ دەسپێکی ووتوێژەکانی سیاسی لە گەڵ هەولێر شەرت ومەرج گەلیک- لەوان ڕاگەیاندنی ڕەسمی هەڵوەشانی ئاکام وئەنجامی کۆپرسیی نایاسایی جیا بوونەوە،ڕادەس کرانی هەموو تێپەڕگەکانی سنووری وفڕگەکان، ڕادەس کرانی داهاتەکانی نەوتی وغەیرە نەوتی وداهاتی ماڵیاتی هەرێمی کوردستانی ئێراقی
بە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا ی دیاری کردووە.