سلێمانی...ئەمڕۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دژی لەشکەرکێشیەکەی تورکیا بۆسەر عەفرین بەڕێوەدەچێت
له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کانی شاره‌که، بۆ پاڵپشتی له‌شاری عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەت وەرگیراو
بڕیاره ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی کانونی دووەمی 2018 له‌شاری سلێمانی دەستەی پشتگیری لەعفرین خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان به‌بەشداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی شاره‌که، به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی هێرشه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر عه‌فرین و پاڵپشتی له‌کوردانی ئه‌و شاره ڕێکده‌خات.
خۆپیشاندانه‌که کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی له‌شه‌قامی سالمه‌وه بۆ به‌رده‌م باخی گشتی له‌سلێمانی ده‌ستپێده‌کات، هاوکات ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که مۆڵه‌تی فه‌رمییان له‌پارێزگای سلێمانی بۆ چالاکییه‌که‌ی سبه‌ینێ وه‌رگرتووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆپیشاندانی فراوان لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن کوردانی تاراوگەوە بۆ پشتیوانی لە کانتۆنی عەفرین ئەنجامدرا.