پەرلەمانی عێراق سزا بانکییەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵگرت
کانونی دوھەم 29, 2018 14:49 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، بایکۆتە بانکییەکانی هەرێمی کورستانی عێراق لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە، هەڵگیراوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییەنیوز، سەرچاوە عێراقییەکان باسی نەمانی گەمارۆ بانکییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرە، لەکۆڕی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا بایکۆتە سەپێندراوە بانکییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن.
شایانی ئاماژەیە کە دوابەدوای بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێم لە ٢٥ی سیپتەمبەری ڕابردوو، پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر قەیرانی بوو و حکومەتی ناوەندیی عێراق ڕێوشوێنێکی لەدژ هەرێمی کوردستان گرتەبەر کە سزابانکییەکان لەوێنەی ئەو ڕێوشوێنە بوو.