مەحموود عۆسمان: ئەمریکا جێی متمانە نییە
سیاسەڤانێکی کوردی عێراقی بە ئاماژە بە پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرین لە سوریا و لێکدانەوەی ئامانجەکانی جەختیکرد کوردەکان فریوی متمانە بە ئەمریکایان خواردووە.
" مەحموود عۆسمان" سیاسەتوانی کوردی عێراقی بە ئاماژە دان بە پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرینی سوریا وتی: ئەردوغان لە ئۆپەراسیۆنی بەناو چڵە زەیتوون دوو ئامانجی سەرەکیی لە دەستووری کار داناوە. یەکەمیان ئەم بابەتەیە کە ئەردوغان ، کوردەکان بە دوژمنی سەرەکیی خۆی دەزانێت و نەیاری ئەوانە لە هەر شۆین و جێگەیەک دا و دووهەم بابەت ئەمەیە کە ئەردوغان بەم ئۆپەراسیۆنەی ، ئاشکرا دەستدرێژیی کردووە بۆ سەر خاکی ولاتێکی سەربەخۆی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بە دوای ئامانجگەلێکە کە بۆ خۆی لە داهاتووی سوریا لەبەر چاوی گرتووە.
مەحموود عۆسمان پارلەمانتاری دوو خولی پەرلەمانی عیراق لەبارەی پشتگریی ئەمریکا لە کوردەکانی سوریا و هەڵوێست نەگرتنی بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین وتی: ئەمریکا هێچکات لایەنگری کوردەکان نەبووە بەڵکوو بەرەڤانیی لە قازانجگەلێک دەکات لە ناوچە کە لە رێگای کوردەکانەوە دەستی بەوان ڕابگات .
ئەم سیاسەتوانە کوردە عێراقییە وتی: ئەمریکا لە شەڕی بەناو دژی داعش لە هێزی کوردی لە عێراق و سوریا کەڵکی وەرگرت و بە هەموو بەرنامەکانی لە پێشدا گەڵاڵە بۆکراوی، ئەوانی هەروا بە حاڵی خۆیان بەرەڵڵا کردووەو ئێستا دەبینین بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر هەمان هێزەکان کە لە سوریا هاوڕێ و وەک ئامرازی هاتنە دیی ئامانجەکانی بوون، بێدەنگەی لێ کردووە .
ئەم پەرلەمانتارەی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە پێویستیی هاوڕەوت بوونی کوردەکانی سوریا لەگەڵ حکوومەتی ئەو وڵاتە وتی: کوردەکانی سوریا بەڕاشکاوی رایانگەیاندووە خوازیاری جیابوونەوە لەو وڵاتە نین و لە چوار چێوەی یاساکانی سوریا داوای مافی خۆیان دەکەن. ئێستایش کەلە دیمەشق داوای هاوکارییان کردووە پێویستە وڵامێک بە دەستدرێژی تورکیا بدەنەوە .
مەحموود عۆسمان جەختیکردەوە ئامانجە سەربازییەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی بەناو چڵە زەیتوون بە هاسانی نایاتە دی و لە رۆژانی رابردوو شایەتی ئەوە بووین کە کوردەکانی سوریا چۆن لەو پەڕی دلێری و بەجەرگی لە خاکی ئەم وڵاتە بەرامبەر دەستدرێژیی ئانکارا بەرەڤانیان کردووە . ئەمەو لەلایەکی ترەوە ناڕەزایەتی لەم دەستدرێژییە لە ناوەوەی تورکیایش ڕووی لە زۆر بوون ناوە و تەنانەت تورکەکان لە ئەردوغان داوایانکردووە کەشەڕ دژی سوریا بوەستێنێ .