دزەیی : کاتی سەردانەکەی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا دیار نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i325483-دزەیی_کاتی_سەردانەکەی_نێچیروان_بارزانی_بۆ_بەغدا_دیار_نیە
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دیاری کرانی کاتی سەردانی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدای رەت کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2018 06:13 Asia/Tehran
  • دزەیی : کاتی سەردانەکەی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا دیار نیە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دیاری کرانی کاتی سەردانی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدای رەت کردەوە .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلحەدەس ، سەفین دزەیی جەختی کردەوە هێشتا کاتی سەردانی نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاتی عێراق بۆ بەغدا دیاری نەکراوە .

عەباس ئەلبەیاتی نوێنەری هاپویەمانیی نیشتمانیی عێراق ، بەر لەوە رایگەیاندبوو  بارزانی لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکات تا چوارچێوەیەک بۆ وتووێژ لە بارەی دۆسیە ئاڵۆزکاوەکانی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە چوارچێوەی دەستووری ئەم وڵاتەدا دیاری بکرێت .

کۆپرسیی جیابوونەەی هەرێمی کوردستان لە9عێراق کە بیست وپێنجی ئەیلوولی رابردوو بەڕێوە چوو ، پێوەندی نێوان بەغدا و هەولێری تێک دا .  ئەو دانوستانانەی کە تا ئێستا بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئەنجام بووە ، بووەتە هۆی نزیکیی زیاتری دوو لایەن و کەمبوونەوەی ناکۆکیەکان .