کێشەی بازارچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێم چارەسەر بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i326087-کێشەی_بازارچە_سنوورییەکانی_نێوان_ئێران_و_هەرێم_چارەسەر_بووە
سەر کونسولی ئێران لە هەولێر لە میانەی ڕاگەیندراوێک ئاماژەی دا کە کێشەی بازارچە سنووریەکان چارەسەر بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • کێشەی بازارچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێم چارەسەر بووە

سەر کونسولی ئێران لە هەولێر لە میانەی ڕاگەیندراوێک ئاماژەی دا کە کێشەی بازارچە سنووریەکان چارەسەر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەر کونسولی ئێران لە هەولێر لە میانەی ڕاگەیندراوێک ئاماژەی دا کە کێشەی سەرجەم بازارچە سنووریەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بووە.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: خەڵک وبازەرگانانی هەرێم ئەگادار دەکەینەوە بە پێی ڕەزایەتی حکومەتی هەرێم و بەغدا بازاڕچەکانی کێلە، سەیرانبەن و شوشمێ کراونەتەوە.

هەر بۆیە داوا لە هەموو چالاکەکانی ئەم بازاڕچانە دەکەین کە کاری ئاسایی ڕۆژانەی خۆیان دەست پێ بکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی داوە کە ئێران هەموو  جۆرە ئاسانکارییەک لەم بازاڕچانەدا پێشکه ش  بە خەڵکی دەکات.