دیداری نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندی ئاڵمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لەسەرووی شاندێکدا بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ لە ئاڵمانە، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، نێچیرڤان بارزانی دوێنێ هەینی لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ لە ئاڵمان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان دیدار و لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەو شاندەدا وتووێژی کرد.
بەپێی بەرنامەڕێژییە ئەنجامگرتووەکان شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش ئەو دیدارە لەگەڵ "ئورسلۆ فۆن دیرلاین" وەزیری بەرەڤانیی ئاڵمان دیدار و وتووێژ دەکا.
ئامادەبوونی وەڤدی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆبوونەوە ئاسایشییەکانی مونیخ، هەوڵدان بۆ درێژەپێدانی داکۆکییەکانی ئاڵمان و وڵاتانی رۆژاوایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەبواری سیاسی و سەربازییە.
هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی مونیخ ، مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەجیا بانگهێشتنی ئەو کۆبوونەوانە کراوە.
کۆبوونەوە ئاسایشییەکانی مونیخ دوێنێ هەینی بەئامادەبوونی دەیان کەس لە سەران و بەرپرسانی پلەبەرزی بەرەڤانی و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە شاری مونیخی ئاڵمان خەریکە بەڕێوە دەچێ و هەتا یەکشەممە بەردەوامە.