هەوڵی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ پێکھێنانی هاوپەیمانیی پارتە ئیسلامییەکان لە کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i327781-هەوڵی_حیزبی_یەکگرتووی_ئیسلامی_بۆ_پێکھێنانی_هاوپەیمانیی_پارتە_ئیسلامییەکان_لە_کوردستانی_عێراق
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی لە حیزبە کوردە ئیسلامییەکان هەوڵ ئەدات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2018 05:29 Asia/Tehran
  • هەوڵی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ پێکھێنانی هاوپەیمانیی پارتە ئیسلامییەکان لە کوردستانی عێراق

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی لە حیزبە کوردە ئیسلامییەکان هەوڵ ئەدات .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ " سەلاحەدین بەهائەدین" سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق  رۆژی چوار شەممە وتی: لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ، ئەم پارتە بەهاوکاریی پارتەکانی دیکە لە بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق،  ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە ئیسلامییەکان هەنگاوی بەرایی گرنگی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە پارتە ئیسلامییەکان لە کوردستانی عێراق دا هەڵگرتووە وبەم زووانە ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراقیش بەم پێکھاتەی پەیوەست دەبن.

سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ئامانج لە پێکهاتنی ئەم هاوپەیمانییە ئیسلامییەی هەوڵی هەماهەنگی حیزبە ئیسلامییەکان  بۆ دادگەری ودەستەڵاتدارەتی لەرێگای خەباتی دژی گەندەڵی  لە کۆمەڵگە زانی و جەختیکردەوە لە سەر گرنگایەتیی هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی بۆ ئەنجام دانی چاکسازیی لە کۆمەڵەگە دا .

ئەوە لەحآلیکدایە کە بەر لەوە بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندبوو لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم لەتەنیشت یەکگرتووی ئیسلامی دا دەبێت .

 سێ حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی عێراق وەکوو سێ حیزبی سەرەکیی ئیسلامی لەم ناوچەیە دا بەشێوەی بەرچاو لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق دا ئامادەن.

 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ١٢ مای ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت. ئەم هەڵبژاردنانە بە هۆی شکستی داعش لە عێراق، گرنگایەتی تایبەتی هەیە و ڕکابەری بۆ دەستخستنی زۆرینە لەپەرلەمانی عێراق، گرنگایەتی هەڵبژاردنەکانی کردووە بە دوو ھێندە .