ئەرکمەندکرانی هەولێر بە ڕادەست کردنی رۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا
پەرلەمانی عێراق بەپەسەندکردنی یاسایەک لە بودجەی٢٠١٨ی ئەو وڵاتە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەرکمەند کرد بە ڕادەست کردنی ڕۆژانە٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی پێنج شەممە سەرباری ناڕەزایەتی کوردەکان و بایکۆتکرانی لەلایەن نوێنەرانی کوردەوە، بۆ تاووتوێ و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی٢٠١٨ی عێراق بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنەدا کە هیچکام لە نوێنەرانی کورد تێیدا بەشدارنەبوون، ١٤ماددە لە٤٨ماددەی ئەو بودجەیە پەسەند کراو هەروەها ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپەسەندکردنی یاسایەک، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی ئەرکمەند کرد رۆژانە٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی کۆمپانیای نیشتمانیی فرۆشتنی نەوتی عێراق(سۆمۆ) بفرۆشێ و داهاتەکەی ڕادەستی خەزێنەی حکومەتی ناوەندیی لەبەغدا بکات.
پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڕێککەوتنێک لەگەڵ هەولێر کراوە لەسەر هەناردەکرانی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جیهانی تورکیا. سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش ڕایگەیاند: هەولێر پێشنیاری بە حکومەتی ناوەندیی عێراق کردووە نەوتی کەرکووک لەڕێی تورکیاوە هەناردە بکرێ.
عەبادی لەکاردانەوە بە بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەرەبەشی ئەو هەرێمە لەبودجەی٢٠١٨ کە لەساڵانی ڕابردوودا پاش ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر، سەتا ١٧ دیاری کرابوو، بۆ١٢.٦٧کەم بکات.
نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراقیش وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو کردەیە، دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاووتوێی بودجەیان بایکۆت کرد، بەڵام سەرەنجام بەرەبەشی١٢.٦٧ی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بودجەی گشتی لە پەرلەمان پەسەندکرا.