ئامادەیی راگەیاندنی بارزانی لەمەڕ هاوکاریی کردن لەگەڵ بەغدا بۆ هەناردەکرانی نەوتی کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i329419-ئامادەیی_راگەیاندنی_بارزانی_لەمەڕ_هاوکاریی_کردن_لەگەڵ_بەغدا_بۆ_هەناردەکرانی_نەوتی_کەرکووک
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بەهاوکاریی هەرێم ڕایگەیاند؛ هەرێمی کوردستانی عێراق لەوبارەوە ئامادەی هەرچەشنە هاوکارییەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2018 17:31 Asia/Tehran
  • ئامادەیی راگەیاندنی بارزانی لەمەڕ هاوکاریی کردن لەگەڵ بەغدا بۆ هەناردەکرانی نەوتی کەرکووک

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بەهاوکاریی هەرێم ڕایگەیاند؛ هەرێمی کوردستانی عێراق لەوبارەوە ئامادەی هەرچەشنە هاوکارییەکە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) لە هەولێر، بارزانی لە لێدوانی رۆژنامەوانی خۆیدا ڕایگەیاند: پاش ڕووداوەکانی١٦ی ئۆکتۆبر حکومەتی ناوەندیی عێراق کێڵگەنەوتییەکانی بای حەسەن وئاوانای خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، ئێمە وەک هەرێمی کوردستانی عێراق پێشنیارمان بەبەغدا کردووە نەوتی بەرهەمهاتوو لەو کێڵگانە لەڕێی هێڵێکی بۆری کە لەهەرێم تێدەپەڕێ، بۆ بازارە جیهانییەکان هەناردە بکرێ.

نێچێرڤان بارزانی وتی: ئێمە ئامادەی ئەو هاوکارییەین هەتاکوو نەوتی بەرهەمهاتوو بفرۆشرێ و ببێتە یەک لەداهاتەکانی حکومەتی عێراق هەتا هاوکات بودجەی هەرێمی کوردستانیش لەشوێن فرۆشی ئەو نەوتە بدرێ.

لەبارەی گرێبەستی هەناردەکرانی نەوتی کەرکووک بە تانکەڕ لەڕێی ئێرانیشەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: بەگوێرەی زانیارییەکانمان وەها ڕێککەوتنێک ئەنجامی گرتووە بەڵام هێشتا ئەو گرێبەستە نەچووەتە قۆناخی جێ بەجێ کرانەوە.

پارێزگای کەرکووک خاوەن زیاتر لە ٥٠٠بیری نەوت لە پێنج کێڵگەی نەوتییە کە بەگوێرەی ئاماری فەرمیی هەرێمی کوردستانی عێراق ، لەو کێڵگانە رۆژانە ٣٦٠هەزار بەرمیل نەوت هەڵدێنجرێ.