وتەبێژی عەبادی: بەغداو هەولێر لەسەر ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕێککەوتوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i330013-وتەبێژی_عەبادی_بەغداو_هەولێر_لەسەر_ئیدارەی_فڕۆکەخانەکانی_هەرێم_ڕێککەوتوون
وتەبێژی نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کاتی هەڵوەشانی قەدەغەی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کورستان و دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نزیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2018 14:10 Asia/Tehran
  • وتەبێژی عەبادی: بەغداو هەولێر لەسەر ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕێککەوتوون

وتەبێژی نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کاتی هەڵوەشانی قەدەغەی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کورستان و دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نزیکە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی"الاتجاە پرس" سەعد حەدیسی لەدیمانەیەکی رۆژنامەوانی بەئاماژە بەوەی کە بەغدا-هەولێر لەمەڕ ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فدراڵەوە ڕێککەوتوون، وتی: کاتی هەڵوەشانی قەدەغەی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نزیک بووەتەوە.

سەعد حەدیسی وتیشی: مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتخانەکانی تەندروستی و پەروەردەو بارهێنانی عێراق لەدوو حەوتەی داهاتوودا دەدرێ.