کۆمپانیاکانی تورکیا گه‌ڕانه‌وه فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر
دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه، ئه‌مرۆ نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی تورکیا گه‌یشتنه‌وه شاری هه‌ولێرو هه‌ر ئه‌مرۆ وابڕیاره یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی تورکی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستپێبکاته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی هێڵی ئاسمانی تورکی، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ گه‌شته ئاسمانییه‌کانی نێوان ئه‌سته‌نبول و هه‌ولێر ده‌ستپێبکاته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌که، تاوه‌کو ئێستا هیڵی فرۆکه‌وانی تورکی له‌ساته‌کانی یه‌که‌مدا 135 تکتی تایبه‌ت و 151 بلیتی تری بۆ گه‌شتی ئه‌سته‌نبول هه‌ولێر فرۆشتووه.
رۆژی هه‌ینی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم ڕایگه‌یاند که گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تورکیا ته‌نها به‌رووی شاری هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه و شاری سلێمانی ناگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی چه‌ند حزبێکی ئه‌و شاره پاڵپشتی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (په‌که‌که) ده‌کات.
لە 13 ئازاری 2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی دا .