بەرهەم ساڵح : بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستانی عێراق ئەنجامی خراپ قۆستنەوەی دەسەڵاتە
سەرۆکی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری لە کوردستانی عێراق گوتی : بارودۆخی جێی مخابنی ئەمڕۆ لە کوردستانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات .
بە پێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئیرنا ، بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەریی لە کوردستانی عێراق گوتی : ئایینی ئیسلام دەڵێ حکومەتێک کە لەسەر بنەمای ستەم و نادادوەری رۆنرابێ راناوەستێ .
بەرهەم ساڵح بە ئاماژە بە رەوشی نالەباری کوردستانی عێراق گوتی : سیاسەتی خراپ ، چاوچنۆکیی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات وایکردووە شارومەندانی ئێمە تووشی کێشەی ئابووری و بێ سەقامیی سیاسی بن .
بەرهەم ساڵح بە ئاماژە بە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لە هەرێم لە سێ رۆژی رابردوودا گەیوەتە قۆناخێک کە خەڵک ئیتر ناتوانن بەرگە بگرن.
ناوبراو جەختی کردەوە لەسەر گەڕاندنەوەی پارەی خەڵک بۆ خۆیان و وتی : ئەمڕۆکە غەدر و ستەمکاری لە هەرێمی کوردستاندا حکومەت دەکات .