وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی پارێزگاری هه‌ولێری دایه‌وه
"رێبوار حه‌مه‌د"ی وته‌بێژی فه‌رمی کۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت،حیزبه‌که‌ی هێزێکی تازه نیه کە پێویستی به ناساندنی خۆی هه‌بێت لای خه‌ڵک له رێگای خۆپیشاندانه‌وه، به‌ڵکو ئه‌و خۆپیشاندانانه،خۆپیشاندانی خه‌ڵکی مافخوراون و با ئه‌ندامی کۆمه‌ڵ یا هه‌ر لایه‌نێکی ڕامیاری تیادا بێت، خۆ ئه‌وانیش هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی ئازاری 2018، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌کانی شاری هه‌ولێرن، راشیگه‌یاندبوو"ئه‌گه‌ر گۆڕان و کۆمه‌ڵ نه‌بونایه توند و تیژی رووینه‌ده‌دا".
بە پێی راپۆرتی " وێستگە نیوز " ، لای خۆیه‌وه "رێبوار حه‌مه‌د" ، وته‌بێژی فه‌رمیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵک له ئه‌نجامی ئه‌و سیستمه پاشه‌که‌وته نایاساییه‌یه که چه‌ند ساڵێکه به‌سه‌ر مووچه خۆراندا سه‌پێنراوه، داهات و قوتی خه‌ڵکی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزب و تاکه‌که‌س به‌کاردهێنرێت ئه‌وانه‌ی که خۆپیشاندان ده‌که‌ن فه‌رمانبه‌ر و مووچه خۆرن و مافی سروشتی خۆیانه هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن،سه‌یر ئه‌وه‌یه بێیت پۆلێنی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر بکه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رپرسی ئه‌م وڵاته بێت و پۆلێنی خۆپیشانده‌ر بکات، ده‌بوایه به‌یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو هاوڵاتیان بکات".
رێبوار حه‌مه‌د وتیشی: "باشه با هاوڵاتیه‌که سه‌ر به‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی یا هه‌رلایه‌نێکی تر بێت، خۆ ئه‌وانیش هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن و داوای مووچه و قوتی خۆیان ده‌که‌ن خۆ ناکرێت بلێی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیه ئیتر لێی حه‌رامه بێته سه‌رجاده خۆپیشاندان بکات و داوای مووچه و قوتی خۆی بکات، ئه‌وان به داهاته‌که‌یان ده‌توانێت مافی ئه‌و خه‌ڵکه بده‌ن و مووچه به‌خه‌ڵک بده‌ن به‌بێ پاشه‌که‌وت و چیتر خۆپیشانده‌ر پۆلێن نه‌که‌ن".
وته‌بێژی فه‌رمی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌وه ئه‌وانن حکومڕانیه‌کی خراپیان کردوه و گه‌نده‌ڵیه‌کی قوڵیان کردووه له‌م وڵاته، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی له‌خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌م نیگه‌رانیانه هی ئه‌مڕۆ نین".
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتووێژه‌که‌دا نه‌وزاد هادی رایگه‌یاندبوو، "ئاساییه ئه‌و حزبانه له‌ناو خۆپیشانده‌ران بن به‌ڵام به‌یاسا،په‌رله‌مانتارێک خۆی له‌ناو په‌رله‌مان بێت و یاسا دابنێت له‌کاتێکدا خۆپیشاندان به‌یاسا رێکخراوه ناکرێت په‌رله‌مانتار بێت و بچێت ئیشی نایاسایی بکات، پێویست ناکات بچنه ناو خۆپیشاندان،ئه‌وان نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مان هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه با له‌وێوه په‌یام و قسه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن نه‌ک بچن خۆپیشاندانی داوای ره‌وای مامۆستایان ئیستیغلال بکه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان".
به‌ڵام رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی فه‌رمی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: "باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان قسه له‌سه‌ر یاسا ده‌که‌ن ئه‌ی سیستمی پاشه‌که‌وت و ئه‌و سته‌مه‌ی له خه‌ڵک ده‌کرێت به‌کام یاسا ئه‌وان ده‌یکه‌ن؟".
وتیشی: "ئه‌و کاندید و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ناو خه‌ڵکن نوێنه‌ری خه‌ڵکن، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌بن و له‌ناو خۆپیشانده‌ر نه‌بن چونکه ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵکن و مافی خۆیانه به‌رگری له‌خه‌ڵک بکه‌ن."باشه په‌رله‌مانتار چی بکات کاتێک رێگه به په‌رله‌مانتار نه‌درێت له‌ناو په‌رله‌مان کاری خۆی بکات؟".
رێبوار حه‌مه‌د هه‌روه‌ها وتیشی: "جه‌نابی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌بوو خه‌م له‌وه بخوات که سه‌رۆکی لیستێکی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌ی ده‌ستگیرکراوه، یاخود مامۆستایه‌ک به‌رشه‌ق بدرێت،نه‌ک خۆپیشانده‌ر پۆلێن بکات."