بەردەوامی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێنجەمین ڕۆژی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332396-بەردەوامی_خۆپیشاندانی_فەرمانبەرانی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_لە_پێنجەمین_ڕۆژی_دا
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێنجەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیەکانیان دژبە پلانی پاشەکەوتی زۆرەملیانەی مووچە لەلایەن دەوڵەتەوە خۆپیشاندانەکەیان بەردەوام کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2018 15:39 Asia/Tehran
  • بەردەوامی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێنجەمین ڕۆژی دا

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێنجەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیەکانیان دژبە پلانی پاشەکەوتی زۆرەملیانەی مووچە لەلایەن دەوڵەتەوە خۆپیشاندانەکەیان بەردەوام کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، خۆپیشاندانی کارمەندانی بەشەکانی فیرکاری و پزیسکی بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حاند بەڕێوە چوونی بریاری "پاشەکەوتی بە زۆری  مووچە" ـی دواکەوتوو کەلە رۆژی یەکشەممە وە دەستپێکراوە ، ەهروا درێژەی هەیە .

ئەوە لە حالێکدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ هیور کردنی ناڕازییان ڕایگەیاندووە ڕادەی ئەم پاشەکەوتە بە زۆرە کەم دەکاتەوە . بەڵام کارمەندانی شارەکانی سلێمانی ، حەلەبجە و کەلار و ڕانیە هەروا درێژەیان داوە بە ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خۆیان و تەنیا کارمەندانی دەهۆک و هەولێر کۆتاییان داوە بەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە.

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق ، "ریباز حەملان" وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق چوار شەممە (دۆینی) رایگەیاند کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕادەیەکی تازەی بۆ سندووقی پاشەکەوتی بە زۆری مووچەی کارمەندان دیاریکردووە . ئەو وتیشی: بەغدا لە ڕێگای بانکی ناوەندی بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە ڕادەی بەرێکراوە بۆ سەر جەم کارمەندانی تەندروستی و فێرکاری وپەروەردە بەرتەسک نابیتەوە.

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختیکرد پاشەکەوتی بەزۆری مووچە کارمەندانێک ناگرێتەوە کە حەقدەستیان کەمترە لە ٤٠٠ هەزار دینار، و بۆ کارمەندێک کە حەقدەستیان بە ٨٤٠ هەزار دینار دەگەییشت، لە سەدا ١٨ـی مووچەکەی پاشەکەوت دەبێت و بۆ کارمەندانێک کە بەڕێوە بەری گشتی و بالاترن، لە سەدا ٣٠ مووچەیان پاشەکەوت دەکرێت.