فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا پارێزگەی دهۆکی کوردستانی ئێراقیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەبیانووی خۆحەشاردانی هێزی پەکەکە ناوچەی کانی ماسی سەربە پارێزگەی دهۆکی کوردستانی ئێراقیان دایە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەربەست ئاگری بەخشداری کانی ماسی بە پەیامنێران وتی : فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا پێنج شەممە بە بیانووی ئامادەبوونی هێزی پەکەکە ، ناوچەی کانی ماسیان بە توندی بوردومان کرد.
ناوبراو وتی : درێژەی بوردومانی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هۆی نیگەرانی دانیشتوانی ناوچە و ترس و تۆقانی خەڵکە.
شەوی پێنج شەممەش دوو فڕوکەی جەنگیی سوپای تورکیا بەرزاییەکانی گوندەکانی سایە، سبوک و هلمونیان لە دەڕە ئاکویان لە ناوچەی روانداز سەر بە شاری پارێزگەی هەولێری ناوەدنی هەرێمی کوردستان بوردومان کرد.
بەغدا بەشێوەی ڕەسمیی نەیارەتی خۆی بەرامبەر هەرچەشنە هەوڵێکی سەربازیی تورکیا لە باکووری ئێراق ڕاگەیاندووە و سەبارەت بەم چەشنە هەوڵانەش وشداری داوە.