جێگری نێچیروان بارزانی : هەرێمی کوردستان داواکاریی ناڕازیانی ناوخۆیی جێ بەجێ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332508-جێگری_نێچیروان_بارزانی_هەرێمی_کوردستان_داواکاریی_ناڕازیانی_ناوخۆیی_جێ_بەجێ_دەکات
جێگری سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کابینەی وەزیران بەرامبەر داواکاری ناڕازیان کەمتەرخەم نیە ، باسی جێبەجێ کرانی داواکاری خۆپیشاندەرانی ناڕازیشی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2018 12:47 Asia/Tehran
  • جێگری نێچیروان بارزانی : هەرێمی کوردستان داواکاریی ناڕازیانی ناوخۆیی جێ بەجێ دەکات

جێگری سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کابینەی وەزیران بەرامبەر داواکاری ناڕازیان کەمتەرخەم نیە ، باسی جێبەجێ کرانی داواکاری خۆپیشاندەرانی ناڕازیشی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، قوباد تاڵەانی بە ئاماژەدان بە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانە و مانگرتنی فەرمانبەران و مووچەبگیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق  کە داوای وەرگرتنی مافی توکمەوتەواوی خۆیان کرد بوو وتی کە  کۆی وەزیرانی هەرێمی کرودستان کەمتەرخەم نییە بەرامبەر  داواکاری شارومەندان و مووچەبگیرانی ناڕازی  و بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان هەوڵ دەدات.

جێگری نێچیرڤان بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەنگاوگەلێک بۆ  چارسەری  داواکارییەکانی شارومەندان  بەتایبەتی  پەرەی مزومووچەیان دراوە و لە داهاتوویەکی نیزیکیش دا هەولێکی زۆرتر لەم باروە دەدرێت.

خۆپیشاندانی نێو شەقامی خەڵک و مووچەبگیران لەشارە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستاان لەوان هەولێر، سلێمانی ، دهۆک، کلار ، رانیە، هەڵەبچە ،  کۆیە و ژومارێکی تر لە شارەکانی هەرێم، لە ڕۆژانی ڕابردوو درێژەی هەبووە و ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵک بەرامبەر  سیاسەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم  و ڕەوشی ئاڵۆزی ئابووری توندتر بووە و بە مانگرتنی  مامۆستایان ، پزیشکان و بەشێک لە ئیدارەکانی هەرێم لەوان  فەرمانبەرانی ئیدارەی کارەبای سلێمانی هاوکات بووە.