کۆتایی مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازی لە "هەولێر"ی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332630-کۆتایی_مانگرتنی_مامۆستایانی_ناڕازی_لە_هەولێر_ی_کوردستانی_ئێراق
مامۆستایانی پارێزگای هەولێر کە خوازیاری وەرگرتنی مووچەی دواکەوتووی خۆیان بوون، وێڕای راگەیاندنی کۆتایی مانگرتنی خۆیان، پێداگریشیان کرد کە خوازیاری هەڵوەشێندرانەوەی دەسەڵاتداریی یان هەڵوەشێندرانەوەی پارتەکانی هەرێم نین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2018 13:34 Asia/Tehran
  • کۆتایی مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازی لە

مامۆستایانی پارێزگای هەولێر کە خوازیاری وەرگرتنی مووچەی دواکەوتووی خۆیان بوون، وێڕای راگەیاندنی کۆتایی مانگرتنی خۆیان، پێداگریشیان کرد کە خوازیاری هەڵوەشێندرانەوەی دەسەڵاتداریی یان هەڵوەشێندرانەوەی پارتەکانی هەرێم نین .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، ئەمڕۆ شەممە ،مامۆستایانی ناڕازی  لە پارێزگای هەولێر کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند وەرنەگرتنی مووچەکانیان مانیان گرتبوو و دەستیان دابوو بایکۆتکردنی پۆلەکانی وانە وتنەوە، کۆتایین داوە بەمان گرتنی خۆیان.

 ئەمە لە حالێکدایە کە خۆپیشاندان و مانگرتنی مووچە بگیران و مامۆستایان لە شارەکانی  دیکەی هەرێمی کوردستان لە وان سلێمانی، ڕانیە کۆیە و شارەکانی دیکە ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

 لیژنەی مامۆستایانی ناڕازی هەولێر کە بۆ پێوشۆینگرتنی مووچەی دواکەوتوو ونەدراوی مامۆستایان پێکهاتبوو لە پریس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند کە خوازیاری هەڵوەشێندران  حوکمرانی و یان هەڵوەشێندرانی پارتەکانی هەرێم نین و مانگرتن یان تەنیا بە مەبەستی پێو شۆینگرتنی٧ مووچەکانیان لە ڕێگای ئاشتیانە بەڕێوە چووە. مامۆستا ناڕازییەکان جەختیان کرد کە دەبێ لیژنەی وەزیرانی هەرێم مووچەی دواکەوتووی ئەوان بداتەوە و لەمەو بەدواوە مووچەی کارمەندان و مووچە بگیرانی هەرێم هەر مانگ و لەکاتی دیاری کراو دا بەوان بدرێت و گەر وانەبێت ناڕەزایەتی و گوشارەکانی مامۆستایان بەردەوام دەکرێتەوە. هەروەها خوازیاری ئازادی قۆڵبەست کراوانی ،نارەزایەتی دەربڕینەکانی ئەمدواییە لە هەریمیش لە وینەی داواکانیی دیکەی ناڕازییان لە هەولێر ڕاگەیاندراوە .