بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەمنی لە بارەی جێگیر بوونی دووبارەی هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک
نوێنەری پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت دانیشتنی ئەمنی لە نێوان فەرماندەرانی ئاسایشی ئێراق و نوێنەرانی پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمان لە بارەی جێگیر بوونی دووبارەی هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک بەڕێوە چووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عوسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: لێژنەیێک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شوان داوودی ڕۆژی هەینی لەگەڵ ژمارێک لە فەرماندە ئەمنییەکان لە بەغدا کۆ بوونەتەوە و لە بارەی جێگیر بوونی دووبارەی هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک وتووێژیان کردووە.
ناوبراو زیادی کرد لەو کۆبوونەوەدا هەروەها لە بارەی دۆخی ئەمنیی کەرکووک و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئیدارەی هاوبەشی ئەو شارە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادان وتووێژ کراوە.
محەمەد عوسمان جەختی کردەوە ئەمریکا پشتگیری لە دانوستانەکانی هاوپێوەند بە جێگیر بوونی دووبارەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کەرکووک دەکات.