مەرجی بەغدا لەمەڕ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332742-مەرجی_بەغدا_لەمەڕ_گەڕانەوەی_پێشمەرگە_بۆ_پارێزگای_کەرکوک
دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند: تەنیا لە ھەل و مەرجێکدا ھێزی پێشمەرگە بۆی ھەیە بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک کە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی فیدراڵ دا بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • مەرجی بەغدا لەمەڕ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکوک

دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند: تەنیا لە ھەل و مەرجێکدا ھێزی پێشمەرگە بۆی ھەیە بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک کە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی فیدراڵ دا بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لەم دواییەدا چاوی کەوت بە نوێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی و نوێنەرانی دەوڵەتی عێراق لە پارێزگای کەرکوک و سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکوک وتووێژی لەگەڵ کردن.

لەم دیدارەدا نوێنەرانی یەکێتیی ھێندێک گەرەنتییان سەبارەت بە کۆنترۆڵ کردنی چالاکییەکانی ھێزی پێشمەرگە دا ئەگەر بێتوو بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک و ئینجا بەڵێنی ئەوەشیان دا کە ھێزەکانیان شان بە شانی ھێزەکانی دیکعەی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە توزخورماتوو و داقوق ھەوڵ بدەن.

ھەروەھا پێشنیاری ئەوەشیان کرد کە ژوورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش بۆ دوور خستنەوەی تیرۆریستان لە باشووری کەرکوک لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی وەزارەتی بەرەڤانی دا پێک بھێندرێت.

ئینجا لە بەرامبەردا دەوڵەتی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە  تەنیا لە ھەل و مەرجێکدا ھێزی پێشمەرگە بۆی ھەیە بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک کە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی فیدراڵ دا بێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە جەمال ئیمینکی سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: ھەرێمی کوردستانی عێراق پێشنیارێکی بۆ سەقامگرتنی ھەمدیسانی ئەو ھێزانەی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان داوەتە ئەمریکاو ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی.