پێداگریی هێزە ئێزدیەکان لەسەر مانەوەیان لە شەنگال"ی ئێراق
فەرماندەری هێزی بەرگریی ئیزەدخان جەختی کرد کە هێزەکانیان بەرگری لە شەنگال دەکەن و بەهیچ لەونێک شەنگال و دەڤەری ئەو شارە بەجێ ناهێڵن .
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "حەیدەر شەشوو" فەرماندەری هێزەکانی بەرگریکاری ئیزەدخان لە وتووێژێکدا وتی کە لە ڕۆژانی رابردوودا هێزە ئێراقییەکان چەندین جار داوایان لێ کردوون کە ئەو و هێزەکانی شەنگال و گۆڕ و باڕەگای شەرەفەدین وەکوو یەکێک لە پیرۆزترین وگرینگترین پیرۆزگەکانی ئێزدییەکان بەجێ بێڵن، بەڵام هێزەکانی ئیزەدخان نایانهەوێ ئەم ناوچانە بەجێ بێڵن و لە ئەنجامدا کێشە و ناکۆکیی سەرهەڵداو لە نێوان ئەم هێزانە و هێزی ئێراقی ڕووی داوە.
هێزەکانی ئێزدخان لە ڕۆژانی پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال لە لایەن لاوانی کوردی ئێزدی پێکهاتووە و دەورێکی گرینگی گێڕا لە بەرگری کردن لە شەنگال و بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕزگار کردنی شەنگال. دواتریش بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق بوو بە بەشێک لە هێزی ئێراقی.