دۆزرانەوەی تەرمی ١٥٨ قوربانیی کوشتاری "سپایکەر" لە ئێراق
وەزارەتی تەندرووستیی ئێراق ڕایگەیاند؛ پاشماوەی تەرمی ١٥٨ قوربانیی کوشتاری "سپایکەر" لە پارێزگای "سەڵاحەدین"ی ئەم وڵاتە دۆزراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی تەندرووستیی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ پاشماوەی تەرمی ١٥٨ قوربانیی کارەساتی کوشتاری "سپایکەر"یان لە کۆشکی "سەدام"ی دیکتاتۆری لەناوچووی ئێراق لە شاری تەکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین (باکووری بەغدا) دۆزرایەوە.
لە ڕووداوی کارەساتباری سپایکەر کە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی بەربڵاوی داعش لە دەیەمی ژوەنی ٢٠١٤ ، ئەم گرووپە تیرۆریستییە بە فریو و درۆ ە دەلەسە، هەزاران لاوی ئێراقی کە بۆ راهێنانی سەربازی بەڕێ کرابوون بۆ ئەم بنکە سەربازییە، لەوێ کێشایە دەرەوە و پاشان پتر لە هەزار و ٧٠٠ کەسیان کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی باشووری ئێراق بوون، بە شێوەیەکی دڕندانە کوشت.
کاتێک کە گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی سپایکەر نزیکەی ٤٠٠٠ خوێندکاری سەربازیی بێ چەکی ئێراقی لەو بنکەیەدا بوون.