سەرەخۆشیی سەرکۆنسولی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i332910-سەرەخۆشیی_سەرکۆنسولی_ئێران_لە_سەرۆک_وەزیرانی_هەرێمی_کوردستان
سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کۆچی دوایی براکەی لەو سەرخۆشی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2018 07:56 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشیی سەرکۆنسولی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کۆچی دوایی براکەی لەو سەرخۆشی کرد.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای لفانەی نێچیرڤان بارزانی دوێنێ دووشەممە 2-4-2018 لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە شاری هەولێر بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییی کرد. دلۆڤان بارزانی یاریدەری نێچیرڤان بارزانی بوو لە کاروباری کۆمەڵایەتیدا.

"مورتزا عبادی" سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، لەم پەیامەدا بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە کۆچی دوایی "دلۆڤان بارزانی" داوای سەبووری و لەشساغی کرد بۆ بنەماڵە و کەس وکاری ئەو خوالێخۆشبووە.