بەرهەم ساڵح: هەلی هاودەنگی وهاوهەڵوێستیی عێراقییەکان ڕەخساوە
سەرۆکی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری لە عێراق ڕایگەیاند، پێویستە قۆناخی گشت پرسیی هەرێمی کوردستان وەلابنرێ و بگەین بە قۆناخی یەکڕیزی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)، بەرهەم ساڵح یاریدەری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەریی لەچوارچێوەی بەرنامەی پڕووپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین وتی: کاتی ئەوەیە ڕەوتی پەیوەندیی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستان بگۆڕدرێ، ئەو هەلە بۆ عێراق ڕەخساوە کە لەقۆناخی چارەسەریی ناکۆکیی و تێکهەڵچوونەکان بگەینە قۆناخی ڕێککەوتنی ناوچەیی.
بەرهەم ساڵح وتی: کۆپرسی سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستانی عێراق کاتێک کە ڕەوشی ناوخۆ و ناوچە ئاڵۆز و نەگونجاو بوو، بەڕێوە چوو و کاتی بەڕێوەچوونی شوێنهاتگەلی نەرێنی بۆ ناوچە بەدواوە بوو کە عێراق هیچ پێویستییەکی پێی نەبوو.
بەرهەم ساڵح وتیشی: گەندەڵیی باو لە عێراق ئێمەی ناچارکرد هاوپەیمانی پێک بێنین هەتا بەمجۆرە بەشێک بین لە پرۆژەی نیشتمانی .
بەرهەم ساڵح هەروەها وتی: بەغداو هەرێم لەهەوڵی دامەزراندنی سیستەمێکی حکومەتی پاوەجێ و هێمن لەنێو وڵاتانی دراوسێن و هەردوو لایەن دەتوانن بێ بەکەم گرتنی دەسکەوتەکان، ڕەخنە لە بڕیارەکانی سیستەمی ئێستای حکومەتی بگرن.
سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەریی عێراق جەختی کرد کوردەکانی عێراق لەمەڕ سیاسەتەکانی هەرێم لەئیدارەکردنی کاروباری هەرێم ناڕازین، بەڵام سیستەمی دەنگدانی ئەلەکترۆنی پێش دەگرێ بە دەسکاری کران و پێشێلکاری کردن تێیدا. ژمارێک لە بەرپرسانی عێراقی پاش ڕیفراندۆم بەچاوی شکست خواردوو دەڕواننە هەرێم و خۆیان بەسەرکەوتوو دەزانن ئەوە لەحاڵێکدایە کە بەرژەوەندیی هەرێم گرێدراوی بەرژەوەندییەکانی بەغداو شارەکانی دیکەی عێراقە.
بەرهەم ساڵح هەروەها وتی: ناکرێ چ لە سووریاو چ لە عێراق هەڵس وکەوتی توندوتیژانە بکرێ لەگەڵ کوردەکاندا.
کوردانی سووریاش دەبێ لەگەڵ گرووپ ولایەنەکانی دیکە لە سووریا یەکدەنگ بن هەتا دەمشق خاڵێکی وەرچەرخان بێت بۆ ئەوان.