دیداری شاندی پارتی دێموکراتیکی گەلەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
شاندی پایەبەرزی پارتی دێموکراتیکی گەلەکانی تورکیا لەیەکەم کاژێڕەکانی ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێرو بڕیارە ئەمرۆ لەگەڵ رێبەری پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق وسەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیداربکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئاوریل لە ساعەت سێ بەیانی شاندی پایەبەرزلە پارتی دێموکراتیکی گەلەکانی تورکیا وەکوو پارتی سەرەکی لاینگری کوردەکانی ئەم وڵاتە ، بەسەرۆکایەتی پەروین بولدان سەرۆکی هاوبەشێ ئەم حێزبە وئامادەبوونی عوسمان بایدمیر نوێنەری حیزب لە پەرلەمانی تورکیا وشارەداری پێشووی گەورەشاری کوردنشینی ئامەد ، فەلەکناز ئوجا ، ئیمام تاشچی ئار، ونوێنەرەکانی تری حیزب لە پەرلەمانی تورکیا ، چووە فڕگەی هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم شاندە لەلایەن محمود محەممەد وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان وئەندامی نوسینگەی سیاسی ئەم حیزبە،عەلی حسێن بەرپرسی پێوەندی حیزبی دێموکرات وئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دووی حیزب وئومید خوشناو سەرۆکی فراکسیۆنی ئەم حیزبە لە پەرلەمانی کوردستان ونەوزادهادی پارێزگاری هەولێر ، پێشوازیان لیی کرا. شادنی هەدەپە ئەمڕۆ پاش نێوەڕوو بە کاتی خۆجیی ، لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕیبەری پارتی دێموکرات بە مەبەستی دربڕینی هاوخەمی وسەرەخۆشی کردن بە بۆنەی کۆچی دوایی دڵوڤان بارزانی برازای ناوبراو برای نیچێروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دیداردەکات ودوای ئەوەیش دیداریک لەگەڵ نێچیروان بارزانی ئەنجام دەدات. ئەم سەفەرە سێ ڕۆژ دەخایەنێت ولەدوهەم ڕۆژی دا شاندی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان لەگەڵ حیزبەکانی یەکیەتی ئیسلامی ، کۆمۆنیستیت هەرێمی کورسستان ، کۆمەڵی ئیسلامی وحیزبی زەحمەتکیشان دیدار دەکات. لە سێهەمی ڕۆژی سەفەرەکەیش شاندی هەدەپە بە سەفەر بۆ سلێمانی لەگەڵ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، بزوتنەوەی گوڕان ، بزوتنەوەی ئازادی دیداردەکات. مژاری دیدارەکانی ئەم شاندە وتووێژ لەمەڕ دۆخی ناوچە، پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرین ، هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە لەمەڕپەلاماربۆ سەر شەنگال وهەرێمی کوردستان وپێوەندی هەرێم وئانکاراو هەروەها پێوەندی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وڕەوت وباڵەسیاسیەکان ڕاگەێندراوە.