ڕەت کرانی ڕاپۆرتەکانی هاوپێوەند بە بەردەوام بوونی پەکەکە لە شەنگاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i333394-ڕەت_کرانی_ڕاپۆرتەکانی_هاوپێوەند_بە_بەردەوام_بوونی_پەکەکە_لە_شەنگاڵ
بەرپرسی زانیاری گەیاندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕاپۆرتەکان لەمەڕ بەردەوامی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ.ک.کە لە شاری شەنگاڵ لەڕۆژئاوای پارێزگەی نەینەوای ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2018 12:52 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانی ڕاپۆرتەکانی هاوپێوەند بە بەردەوام  بوونی پەکەکە لە شەنگاڵ

بەرپرسی زانیاری گەیاندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕاپۆرتەکان لەمەڕ بەردەوامی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ.ک.کە لە شاری شەنگاڵ لەڕۆژئاوای پارێزگەی نەینەوای ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس " غیاس سورچی" لە وتووێژ لەگەڵ بنکەی هەواڵی " بەغدا ئەلیەوم" بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە قسەکانی ئەم دواییەی کالین وتەبێژی ڕێکخراوی سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەڕبەردەوامی هێزەکانی پە.کە.کە لە شەنگاڵ دروس نیە وتی: تەنانەت یەک هێزی پە.کە.کە لەناوخۆی شەنگاڵ دانیە . وتیشی: هێزگەلیک کە ئێستاکە لە شاری شەنگاڵ دان ، هێزی پارێزەری ئەم شارە لە قەومی ئیزەدین. سورچی بە پیداگری لەسەر ئەمەکە هێزەکانی ئامادە لە شەنگاڵ موچەی خۆیان لە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق وەردەگرن وهەوڵ گەلیکیان بۆ پەیوەست بونیان بە هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵ لە ئارادایە ، وتی: دۆخی ئەمنیەتی لەشاری شەنگاڵ ئێستاکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی فیدراڵ دایە و گشت هێزەکانی پە.کە.کە لەم شارە بەرەو سووریا پاشەکشەیان کردووە. لە لایەکی ترەوە فەرماندەی هێزەکانی خۆڕاگری شەنگاڵ لە مەڕ هەڕەشەی تورکیا لە پەلامار بۆ سە رشەنگاڵ پیداگری کرد کە ئەرکی بەرەڤانی وپاڕاستنی شەنگاڵ لەئەستۆی دەوڵەتی عێراق دایە. دژوار فەقیر وتەبێژی یەکەکانی خۆڕاگری شەنگاڵ داگری کوردەکانی ئیزەدی دانیشتووی شەنگاڵ، لە مەڕ هەرەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مەڕ پەلامار بۆسەر شەنگاڵ وتی: ئەم هێزانە بەرەڤانی وپاڕاستنی شەنگال ودانیشتووەکانی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی تورکیا بە ئەرکی دەوڵەتی عێراق دەزانن، چونکە ئەرکی بەرەڤانی لەگشت سنوورەکانی عێراق لەئەستۆی دەوڵەت وهێزە عێراقیەکانی ژێر فەرمانی دەوڵەت دایە. لەلایەکی ترەوە ، ئەندامی پارتی ئازادی دێموکراتی ئیزەدی وتی: کوردە ئیزەدیەکان خوازیاری گەرانەوەی هێزی پیشمەرگە بۆ شەنگاڵ نین. حاجی حەسەن ، ئەندامی پارتی ئازادی دێموکراتی ئیزەدی وتی: مەترسیی سەرەکی لەدژی شەنگاڵ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ناوچەیەیە وخەڵکی شەنگاڵ وکوردەکانی ئیزەدی لەگەڵ گەڕانەوەیان نەیاربوونەوە نایانهەوێ کە پێشمەرگەکان لەم ناوچەیە دابن وزۆربەیان خوازیاری ئامادەبوون وبەشداری ئەرتەشی عێراق وحەشدی شەعبی لە شەنگاڵن.