هەولێر.. ڕێگریکرا کە میدیاکان ڕوماڵی سەردانەکانی شاندەکەی هەدەپە بکەن
نیسان 08, 2018 04:40 Asia/Tehran
لیژنەی پرۆتۆکۆلی شاندەکەی هەدەپە،کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دانراوە ڕێگریی لە ڕووماڵی کۆبوونەوەکانی شاندەکە دەکەن.
بە پێی راپۆرتی " شار پرێس" ، رۆژی رابردوو ( شەممە) شاندی هەدەپە لە شاری هەولێر، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کەنەکە و فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامدا".
بەڵام لەلایەن لیژنەی پرۆتۆکۆل-ی شاندەکەوە، ڕێگریی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا، کە ڕووماڵی کۆبوونەوەکان بکەن.
لیژنەی پرۆتۆکۆلی شاندەکەی هەدەپە، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پرۆتۆکۆڵی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-ەوە دانراوە.