کۆسرەت رەسوڵ: کوردەکان دەبێ مافەکانیان لەڕێی ئاشتیانە مسۆگەر بکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i334068-کۆسرەت_رەسوڵ_کوردەکان_دەبێ_مافەکانیان_لەڕێی_ئاشتیانە_مسۆگەر_بکەن
یاریدەری یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەدیدار لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا پێی داگرت کە دەبێ کوردەکان لە بارودۆخی ئێستادا مافەکانیان لەڕێی ئاشتیانەوە بەدەست بێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2018 13:36 Asia/Tehran
  • کۆسرەت رەسوڵ: کوردەکان دەبێ مافەکانیان لەڕێی ئاشتیانە مسۆگەر بکەن

یاریدەری یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەدیدار لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا پێی داگرت کە دەبێ کوردەکان لە بارودۆخی ئێستادا مافەکانیان لەڕێی ئاشتیانەوە بەدەست بێنن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی یاریدەری یەکەمی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارێک لە ئەندامانی مەکتەب سیاسیی پارتەکەی، لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (هەدەپە) دیدار و وتووێژی کرد.

شاندی هەدەپە لەو چاوپێکەوتنەدا دەوری خەباتگێڕانەی کۆسرەت ڕەسوڵ لە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان وپاراستنی هاوسەنگیی نێوان کوردەکانی بەگرینگ لێکدایەوە.

کۆسرەت ڕەسوڵیش لەو دیدارەدا بەپێداگری لەسەرئەوەی کە کوردەکان خەڵکانێکی ئاشتی خوازن، وتی کە پێویستە هەموو پارت و ڕەوتە سیاسییەکان لەڕێی ئاشتیانەو ئاشتی خوازانە بۆ مسۆگەر کردنی مافەکانیان هەوڵ بدەن.