تاووتوێی ڕێگاکانی بەهێزکرانی پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i334172-تاووتوێی_ڕێگاکانی_بەهێزکرانی_پەیوەندیی_ئێران_و_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
مورتەزا عەبادی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و دیندار زێباری ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕێگاکانی بەهێزکرانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان تاووتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2018 11:49 Asia/Tehran
  • تاووتوێی ڕێگاکانی بەهێزکرانی پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق

مورتەزا عەبادی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و دیندار زێباری ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕێگاکانی بەهێزکرانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان تاووتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، مورتەزا عەبادی و دیندار زێباری لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بە پەیوەندیی لەمێژینەو کاریگەرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وهەرێمی کوردستانی عێراق لەڕابردوودا، خوازیاری بەهێزکران وپەرەپێدرانی هەرچی زیاتری بوون.

لەو دیدارەدا کە لە شوێن سەرکۆنسولگەریی ئێران لە هەولێر ئەنجامی گرت، ڕێکارەکانی پەرەی هاوکارییەکان لەبواری ئابووری، فەرهەنگی و گەشتیاریی لێکدرایەوە.

کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بەئامانجی جیابوونەوەی ئەو هەرێمە لە عێراق بەڕێوە چوو، پەیوەندییەکانی هەولێر لەگەڵ دراوسێکان لەوان ئێران سارد کردبووەوە، بەڵام پاش ئەنجامگرتنی وتووێژ و دانوستان بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان، لەچەند مانگی ڕابردوودا پەیوەندیی نێوان دوولایەن کەوتەوە باری ئاسایی.