دەسپێبوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق
نیسان 15, 2018 05:31 Asia/Tehran
کاتژمێر ١٢ هەڵمەتی هەڵبژرادنی پەرلەمانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد، هاوکات ئەو هەڵمەتە لەشاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تریش دەستیپێکرد.
کاتژمێر ١٢ ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و کاندید و قەوارە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن، دەتوانن کارنامە و ئەجێندای خۆیان بۆ جەماوەر و خەڵکی کوردستان بخەنەڕوو.
کورد لە پەرلەمانی ئێستای عێراق خاوەنی ٦١ کورسییە، چاودێران پێیانوایە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە کوردیەکان و بوونی چەند لسیتێکی جیاجیا بە تایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان، پێشبینی کەمبوونەوەی دەنگی کورد دەکرێت.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 19ی ئایاری 2018 بەڕێوەدەچێ.