دانی بووجە بە هەرێمی کوردستان ڕادەگیردرێت .
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i334490-دانی_بووجە_بە_هەرێمی_کوردستان_ڕادەگیردرێت_.
دەوڵەتی بەغدا دانی بووجە بە هەرێمی کوردستان ڕادەگرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2018 13:08 Asia/Tehran
  • دانی بووجە  بە هەرێمی کوردستان ڕادەگیردرێت .

دەوڵەتی بەغدا دانی بووجە بە هەرێمی کوردستان ڕادەگرێ .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی کورد پرێس  جەبار عیبادی  ئەندامی کومیسیونی  ئابووری  لە پەرلەمانی  ئێراق  ڕایگەیاند  کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە  دانی  بووجە ی  هاوپەیوەند بە  مووچەی  فەرمەنبەرانی  هەرێمی کوردستان  کە مانگی  ڕابردوو  دەستی  پێی کرد بوو  ڕاگرت  و دانی   ئەو مووچەیەی   بەستەوە  بە جێ بە جێ کرانی  مەرجی  دیاریکراو  لە  یاسای  بووجەی  2018ی  وڵات  . دەوڵەتی  ئێراق  بەرلە  گەیشتنی  نەوروزی ئەمساڵ ،  317 ملیار و 545  ملوێن دیناری   وەک  پشکی بووجەی هەرێمی کوردستان  لە بووجەی  2018ی ئێراق و بە مەبەستی   دانی مووچەی  بەشێک  لە فەرماندەران و مووچە بگیرانی   هەرێمی  کوردستان  دا  بە هەولێر . بەڵام لە حاڵێکدا  کە بڕێک  لە کاربەدەستانی  هەولێر و بەغدا جەختیان کردبوو  کە دانی  ئەو بڕە پارەیە  بە هەرێم    درێژەی  دەبێت . جەبار عیبادی   ئەندامی  کومیسیونی  ئابووری  پەرلەمانی  ئێراق باسی کرد  لە ڕاگیرانی  دانی ئەو بووجە .جەبار عیبادی  کە کەسایەتیەکی    نزیک  بە    حەیدەر عیبادی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق دێتە ئەژمار   لە وتووێژ  لە گەڵ ماڵپەڕی   سی  ئێن ئێن دا   وتی  کە دەوڵەتی   ئێراق  ئەو بڕە پارەیە   تەنیا  وەک    سەڵماندی  نیاز پاکی خۆی بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان   لە گەڵ هەولێر  و چاک کردنەوەی  پەیوەندی  دوو لایەنە  داوە  و لە مانگی  داهاتوووە    دانی  ئەو  بڕە پارەیە  مەرجدار دەکرێ  بە جێ بە جێ  کرانی  مەرجە   دیاریکراوەکان لە بووجەی  2018ی  ئێراق  لە لایەن  هەرێمی کوردستان و  دانی  هەموو   داهاتە  نەوتی  و ناوخۆییەکانی هەرێم  بە دەوڵەتی ناوەندی . هەروەها وتی  کە دەوڵەتی  هەرێم  بۆ وەرگرتنی  ئەو  بڕە پارەیە  لە بەغدا  دەبێ  مانگانە  250  هەزار بەرمیل   نەوت  ڕادەستی  بەغدا بکات  و   جگە لەوە ش  هەموو داهاتەکان یناوخۆیییش  دەبێ  بداتە بەغدا  و   مەرجەکانی  دیکەی  بوجەی  2018ش  جێ بە جێ بکات و  ئەگەر وانەبێت    دەوڵەتی  عیبادی  لە مانگەکانی  داهاتوو  هیچ  بڕە پارەیەک  بە  هەرێمی کوردستان  نادات .